هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی نۆڕوێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پارتی سۆسیالیستی چه‌پی نۆڕوێژی له بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، به تایبه‌ت دۆخی که‌بودوه‌ند ئاگادار کرد.
رۆژی سێ شەممە، ١١ ی جۆزه‌ردان ( ٣١ی مانگی ٥ی ٢٠١٦ی زایینی)، هەیئەتێکی حیزب پێکهاتبوو لە ناسر قادرپوور، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکان حیزب لە نۆروێژ‌و خاتوو مەحبوبە رەحیمی، به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕات له نۆڕوێژ سەردانی پارڵمانی ئەو وڵاتەیان کرد‌و، لەلایه‌ن “سنورە واڵن”، ئەندامی پارڵمان‌و جێگر سکرتێری پارتی سوسیالیستی چەپەوە پێشوازییان لێ کرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا ناسر قادرپوور بەتێرو تەسەلی لە سەر وەزعی زیندانیانی سیاسیی کورد بە گشتی‌و بەتایبەتی سەرۆکی مافی مرۆڤی کوردستان، محەمەد سەدیق کەبودوەند که بە هۆی مانگرتن لەخواردن گیانی لە خەتەر دایە، بۆیه سنوره واڵن دوا. لە درێژەی باسەکەیاندا هەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داوایان لە پارتی سوسیالیستی چەپ کرد کە لە پەیوەندی لەگه‌ڵ دۆخی کەبودوەندو سەرجەم زیندانیان‌و چالاکانی سیاسیی کورد کە لە زیندانەکانی ئێراندان، بەدەم داواکەی حیزب دێموکراتی کوردستانەوە بێ.
له‌و دیداره‌دا سنۆرە واڵن لە وڵامی داواکه‌ی هەیئەتی حیزب‌دا بەڵێنیدا کە بەدوای ئەو مەسەڵەیەدا بچن‌و هەوڵی خۆیانی بۆ بدەن. هەر لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا هەیئەتی حیزب باسیان لە نامەکەی خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزب کرد کە لە سەر وەزعی کەبودوەندو بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نێردراوە.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باس له پەروەندەی تیرۆری دوکتور قاسملوو لە ڤیەن کراو له‌و پێوه‌ندییه‌شدا بە ئاماژه به نامەی سکرتێری حیزب بۆ کاربەدەستانی نۆێ ده‌وڵه‌تی ئوتریش، داوا کرا وڵاتانی ڕۆژاوایی لایه‌نگری دێموکڕاسی‌و مافی مرۆڤ تێرۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئورووپا له بیر نهکهنو داکۆکی له مافی لایه‌نه‌کانی قوربانیی ئه‌و ڕووداوه بکه‌ن.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشدا شاندی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له نۆڕوێژ پێداگرییان لەسه‌ر پتەوتر کردنیی پەیوەندیەکانی حیزب دیمۆکراتی کوردستان‌و پارتی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ کردوە.