سه‌رۆک کۆماری ئێران له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ شاری مه‌هاباد گوتی نابێ هیچ فه‌ڕق‌و جیاوازییه‌ک له نێوان نه‌ته‌وه‌کان‌و ئایینه‌کان دابندرێ. ئه‌و پرسی نه‌ته‌وایه‌تیی دوای ئێرانی‌بوون، موسوڵمان‌بوون دانا‌و واده‌ی ئه‌وه‌ی دا ناوه‌ندێکی تایبه‌ت بۆ فێرکردنی زمانی دایکی ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی له مه‌هاباد بۆ پێشوازی له سه‌ردانه‌که‌ی چوبوون، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که بڵێ کۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دا هیچ فه‌ڕق‌و جیاوازییه‌ک له نێوان که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینییه‌کان دانه‌نێ، قسه‌یه‌ک که له‌نێوان دروشم‌و ڕاستییه‌کان عه‌رز تا ئاسمانی مه‌ودا هه‌یه.
حه‌سه‌ن ڕوحانی به ڕواڵه‌ت له‌وه‌ی که له نێو کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای ورمێ‌دا له خه‌ڵکی خۆوڵاتی‌و سه‌ر به ئایینزاکان که‌میان هه‌یه، ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕی‌و گوتی نابێ هیچ فه‌ڕق‌و جیاوازییه‌ک له نێوان نه‌ته‌وه‌کان‌دا هه‌بێ‌و میلاک توانایی که‌سه‌کانه.
ئه‌و قسانه‌ی ڕوعالی له کاتێک‌دا ده‌کرێن که له هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ساڵی ١٣٩٢دا حه‌سه‌ن ڕوحانی له چوار پارێزگاکه‌ی کوردستان له ئێران زۆرترین ده‌نگی هێناو، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا زۆر به‌رپرسایه‌تیی ئیداریی شاره‌کان‌و پارێزگاکان به کوردکان‌و که‌سانی شیاوی خۆجێی بسپێرێ‌و ته‌نانه‌ت باس له هه‌ڵبژاردنی ئوستانداره‌کانیش ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆتایی قسه‌کانی‌دا باسی له پێویستیی رێزگرتن له جۆراوجۆرییه نه‌ته‌وه‌یی‌و زمانییه‌کان له ئێران‌دا کرد‌و گوتی وابڕیاره چه‌ند ناوه‌ندێک له سنه، ورمێ، ته‌ورێزو ئه‌رده‌وێڵ دابندرێن تا خه‌ڵک له‌و ناوه‌ندانه باشتر فێری نووسین‌و خوێندنه‌وه به زمانی زگماکی‌یان بن. به‌ڵام ڕوحانی نه‌یگوت که خوێندن‌و فێرکردنی زمانی دایک له‌و ناوه‌ندانه له چوارچێوه‌ی خوێندنی ڕه‌سمی له قوتابخانه‌کان ده‌بێ یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه.
خوێندن به زمانی دایک یه‌کک له‌و مافانه‌یه که به درێژایی ١٧٧ ساڵ خوێندن له ئێران نه‌ته‌وه نافارسه‌کانی لێ بێبه‌ش کراوه، ئه‌وه له حاڵێک دایه که لانیکه‌م له ٤٠ ساڵی ڕابردوودا چ به‌پێی قانوونی ئه‌ساسی‌و چ کۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئێران ده‌روه‌ست به جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی خوێندن به زمانی زگماکی بووه، به‌ڵام به کرده‌وه خۆی لێ لاداوه‌و پشتگوێی خستوه.
شایانی باسه له ئێران که‌متر له سه‌دی ٤٠ ی خه‌ڵک به زمانی فارسی قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام خوێندن له ئێران جیا له زمانی فارسی به هیچ زمانێکی دیکه رێگه‌پێنه‌دراوه.