تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە مەهاباد له ته‌مه‌نی ٨١ ساڵی‌دا کۆچی دوایی كرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی جۆزه‌ردان مامۆستا مه‌لا خالید خاكی، كوڕی مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان خاكی کە کەسایەتییەکی دیار‌و خۆشناوی ناوچەی پیرانشار‌و مەهاباد بوو، بەهۆی پیری‌و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا مه‌لا خالید خاكی له ئاوایی لكبنی ناوچه‌ی لاجانی پیرانشار له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خۆشناو و نیشتمانپه‌وه‌ردا لە دایک بوو. ئەو هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوه‌تی‌ڕا تێكه‌ڵ به شۆڕش‌و خه‌باتی سیاسیی حیزبی دێموكرات بووه.
مامۆستا مه‌لا خالید له تێكۆشانی ساڵه‌كانی ٤٦_٤٧ ی حیزبی دێموکڕات‌دا ئه‌ندامی چالاك‌و كادرێكی دیاری ئه‌و قۆناغەی خەبات بوو، بەڵام دەزگا ئەمنیەتییەکانی رێژیمی پاشایه‌تی پێیان زانی‌و سەبارەت بە تێکۆشانە سیاسی‌و نەتەوەییەکانی ٥ ساڵ زیندانی کرا. مامۆستا نەک لە زیندان‌دا کۆڵی نەدا، بەڵکوو دوای ئازادبوونی له زیندان لە شاری مه‌هاباد دوكانێكی دانا كه پتر شوێنی کۆبوونەوەی تێکۆشەرانی دێموکڕات بوو.
پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧ لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە به‌رپرسایه‌تیی سه‌رشاخانی پێ سپێردراو له كۆنفرانسی پێش كۆنگره‌ی ٥ به ئه‌ندامی كومیته‌ی شارستانی مه‌هاباد هه‌ڵبژێردراو پاشان بوو به ئه‌ندامی كومیته‌ی ئیجرایی شارستانی مه‌هابادو به‌رپرسایه‌تیی به‌شی قه‌زایی پێ ئه‌سپێردرا. خوالێخۆشبوو هەروەها ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی ناوچه‌ی سارم و میرقازی شاری مه‌هاباد بوو، ئەو دواتر لە ساڵی ٦٤دا به هۆی بارودۆخی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئیجازه‌ی حیزب بۆ شاری مه‌هاباد گه‌ڕایه‌وه، بەڵام ساتێک له خه‌بات‌و تێکۆشانی نەتەوەیی دانەبڕا.
مامۆستا مه‌لا خالید کەسێکی جێگه‌ی متمانەو باوه‌ڕی خه‌ڵكی ناوچه بوو. ئەو وه‌ك كاردێكی نهێنی له ڕێگه‌ی كومیته‌ی شاروێرانی مه‌هاباد له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك باسی له ئازار‌و مه‌ینه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كه‌ی ده‌كردو زۆر جارانیش له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بانگ ده‌كراو فشاریان بۆ دێنا، به‌ڵام خواڵیخۆشبوو قەت پێملی داوای کاربەدەستانی رێژیم نەبوو و تا دوایین ساته‌كانی وه‌فادار به حیزب>و گه‌له‌كه‌ی مایه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا خالید کە بنەماڵە شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانیشن، چوار كه‌س له ڕۆڵه‌كانی خۆیان به ناوی محه‌ممه‌د خاكی، مه‌لا ڕه‌حیم خاكی، سه‌لاح خاكی و ساڵح خاكی قوربانیی خه‌باتی شۆڕشگێرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردوە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لاخالید خاکی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه، كه‌سوكارو خه‌ڵكی ناوچەی مەهابادو پیرانشار ده‌كاو خۆی بە به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.