نوێنەرانی هێزە سیاسییە کوردییەکان لە ئاڵمان بە مەبەستی تاوتوێی هەندێ بابەتی پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.
لەو دانیشتنەدا کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ ی جۆزەردان کرا، جیا لە باسو ئاڵوگۆری بیروڕا لەسەر گرینگترین پرسو بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر چۆنیەتیی هاوکاریی باشترو زیاتری لایەنە سیاسییەکان لە وڵاتی ئاڵمان لەگەڵ یەکتری، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
لەو دانیشتنەدا وا ساغ بوونەوە کە لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاڵمان لە سەر ڕووداوە گرینگەکانی کوردستان هاوهەڵوێست بن.
ئەو لایەنانەی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون بریتی بوون لە:
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان