جێگری بێهداشتی زانكۆی زانسته پزیشكییهکانی كرماشان گوتی، له پارێزگای كرماشان زیاتر له ٣ هه‌زارو ٥٥٩ كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشی ئیدز لای ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کان ناسراون كه سه‌دی ١٠ی ئه‌و که‌سانه له ژنان‌و سه‌دی ٩٠ی دیكه‌ی له پیاوان پێك هاتووه.
ئیبراهیم شه‌كیبا، جێگری بێهداشتی زانكۆی زانسته پزیشكییهکانی كرماشان له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی له ئاستی ئێران‌دا ئه‌وه‌نده‌ی پێی زاندراوه ٣٠ هه‌زارو ١٨٣ كه‌س نه‌خۆشیی “ئێچ ئای وی”، وایه ئیدزیان گرتوه.
ئه‌و ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به ناسرانی ٣ هه‌زارو ٥٥٩ كه‌سی تووشبوو به ئیدز له پارێزگای کرماشان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی له ئاستی ئێران‌دا له‌به‌ر چاو بگرێن، ده‌بینین تووشبووان به ئیدز له کرماشان زیاتره له پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵات. ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا که له‌وانه‌یه زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌سی دیکه‌ش له پارێزگای کرماشان ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان گرتبێ که یان پێیان نه‌زانیوه یان به شێوه‌یه‌ك پێیان خۆش نه‌بووه ئاشكرای بكه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ پارێزگای كرماشان له بواری تووشبوون به نه‌خۆشی ئیدز‌و ناسرانی توشبووان لای ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کان له پله‌ی یه‌كه‌می ئێران دایه.
جێگری بێهداشتی زانكۆی زانسته پزیشكییهکانی كرماشان ده‌ڵێ له ئێران هه‌ر نه‌بێ ٧٥ هه‌زار کهسو به‌ڕای کارناسانی سه‌ربه‌خۆ زیاتر له ١٢٠ هه‌زار که‌س نه‌خۆشیی ئیدزیان گرتوه.
شه‌كیبا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شێوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه كرد‌و پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك تووشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له رێگای به‌کارهێنانی سۆره‌نگی هاوبه‌شه‌وه هۆکاری سه‌ره‌کیی بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌و ویرووسه بوون، ئێستا پێوه‌ندیی جینسی نه‌پارێزراو جێگای ئه‌وه گرتۆته‌وه.