گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی ژێرخانه ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وکانی شاری بۆكان پێویستیی به ٥٠٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه هه‌یه.
ئه‌بولفه‌زڵ ڕه‌زه‌وی، جێگری سه‌ركۆمار بۆ كاروباری گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی ناوچه بێبه‌ش‌و گه‌شه‌نه‌کردووه‌کان که سه‌ردانی بۆکانی کردوه، له کۆبوونه‌وه‌ی شوڕای ئیداریی بۆکان‌دا گوتی هێندێك له ده‌وڵه‌تان غه‌در له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌و دوڵه‌تانه ده‌سته‌ونه‌زه‌ر بۆ وڵاتانی به‌هێزی بیانی ڕاده‌وه‌ستن، به‌ڵام هیچ ڕێزێك له خه‌ڵكی خۆیان ناگرن‌و هیچ ڕۆڵێكیان له ژیانی ڕۆژانه‌یان‌دا نییه.
ڕه‌زه‌وی وێڕای ئاماژه به گیروگرفته‌کانی شاری بۆكان‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه گوتی، به زاره‌كی باس له کێشه‌و چاره‌سه‌ر‌كردنی گیروگرفته‌كان هونه‌ر نییه، هونه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م قسانه كرده‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، به‌هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی زۆر کێشه‌و که‌موکوڕی له شاری بۆکان گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی ئه‌و شاره هه‌ر نه‌بێ ٥٠٠ میلیارد تمه‌نی بوودجه پێویسته، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت توانای دابینکردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی نییه.
شایانی باسه که بۆکان له نێو ١٣ شاری پارێزگای ورمێ‌دا له ڕووی پێڕاگه‌یشتن‌و گه‌شه‌ی شار‌و ناوچه‌کانه‌وه له ڕیزی هه‌ره خواره‌وه‌و له پله‌ی سێزده‌هه‌م‌دا جێی گرتوه.