٤٨٠ گه‌ڵاڵه‌ی جووتیاری له به‌شه‌كانی وه‌ك ئاژه‌ڵداری‌و کشتوکاڵ له پارێزگای كرماشان وه‌ستاون.
وه‌حید مه‌حه‌ممه‌دپوور، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری وه‌به‌رهێنانی ڕێكخراوی جه‌هادی کشاوه‌رزیی ئه‌م پارێزگایه گوتی، هۆكاری وه‌ستانی ئه‌م گه‌لاڵانه بۆ هه‌ڵكشان‌و داكشانی نرخی بازاڕ‌و سه‌رمایه‌دانه‌نان له‌م به‌شه گه‌ڕانده‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی ناهاوسه‌نگیی له تێچوو و به‌رهه‌مهێنان، نه‌بوونی بازاڕی فرۆش‌و خولی كورت ماوه‌ی پێدانه‌وه‌ی وام‌و ئاسانكارییه‌كان له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ستانی ئه‌و پڕۆژانه‌و دابه‌زینی توانایی خاوه‌نی کارگه‌و یه‌که پیشه‌ییه‌کانه.
محه‌ممه‌دپوور ئاسانكاریی نرخی هه‌رزانی به ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان زانی‌و گوتی به پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت له پێدانی وام‌و ئاسانكاریی بانکی‌و قه‌رزی درێژماوه‌ی لانیکه‌م ٣ ساڵ ده‌کرێ كۆمه‌ڵێك له پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی که‌رتی جووتیاریی ئه‌م پارێزگایه دووباره ببووژێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که پشكی دابه‌زینی بازاڕی خانووبه‌ره‌و بیناسازی له کرماشان‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بێكاریی له پارێزگایه له سه‌دی ٤٥ زیاتره.
شه‌مسوڵڵا خودادای، جێگری مه‌سكه‌نی شاریی بنیادی مه‌سكه‌نی پارێزگای كرماشان گوتی نه‌بوونی نه‌غدینه‌و نرخی به‌رزی سوودیه بانكی‌یه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی دابه‌زینی بازاڕه مه‌سكه‌نه له‌م پارێزگایه‌دا.