محەممەد عەبدوڵڵاهی، زیندانیی سیاسیی مەحكووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین به سەپاندنی حوكمی نادادوەرانە بە سەریداو شێوەی خراپی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەكەی، لە ڕۆژی ڕابردووڕا دەستی بە مانگرتنی بێ سنوور له خواردن كردوە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵە، خێزاندارهو دانیشتووی شاری بۆكانهو بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی كوردستان دادگایی كراوەو حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی مانگرتنی بێ سنووری خۆی لە خواردن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتیی لە هەمبەر حوكمی نادادوەرانەی ئێعدامو شێوەی پێڕاگەیشتنی كاربەدەستانی قەزایی بە پەروەندەكەی، نامەیهکی سەرئاوەڵای بۆ سەرۆكی دەزگای قەزاییو ههروهها ڕوو بە ئەحمەد شەهید، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بابەت كاروباری مافەكانی مرۆڤ لە ئێران نووسیوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لەم نامەیەدا داوای دادگاییکردنهوهی خۆی له دادگایهکی عادڵانه به مافی ههبوونی پارێزهر دهکا.
محەممەد عەبدوڵڵاهی ساڵی ٨٩ لە مەهاباد دەستبەسەر كرا. ناوبراو لە كاتی گیراندا كەوتە بەر تەقەی هێزە دەوڵەتییەكانو سەرەڕای بریندار بوونی، بەڵام بەم حاڵەش كەوتە بەر لێدانو كوتانی بێ بەزەییانەی هێزەكانی دەوڵەتو ڕاپێچی زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات كرا.