ئەیوب فەهیمی، وەرزشكاری لاوی خەڵكی بۆكان لە كێبڕكییەكانی ئاسیایی وەرزشی سامبۆدا میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنا.
كێبڕكێی قارەمانیی سامبۆی ئاسیا بە بەشداریی ٤٠٠ وەرزشكار لە ١٧ وڵاتی ئاسیایی لە شاری عێشق ئابادی توركەمەنستان لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە. ئەیوب فەهیمی لەگەڵ كەماڵ عەلیخائازەر، وەزشكارێكی دیكەی شاری بۆكان لە چوارچێوەی تیمی میللیدا بەشداری ئەم كێبڕكێیانە بوون.
فەهیمی، سەرۆكی سەبكی كیك جیتسۆ لە پارێزگای ورمێ دایه كە پێشتریش ٤ میداڵی جۆراوجۆری لە كێبڕكێیەكانی ئاسیاو جیهان بەدەست هێناوە.
كەماڵ عەلیخائازەریش بەشداری لە ٦ خولی قارەمانیی كیك بۆكسینگی ئێران، قارەمانی كێبڕكێی جیهانیی ٢٠٠٥ی بلاڕووس و ٢٠٠٨ی نێودەوڵەتیی ئێران، قارەمانی كێبڕكێی سامبۆی ٢٠١٠ و ٢٠١١ی تاشكەندی ئۆزبەكستان، قارەمانی كێبڕكێی كیك بۆكسینگی ٢٠١١ی ئەستانبوڵی توركیە، میداڵی زێڕی كێبڕكێیەكانی قارەمانیی سامبۆی ئاسیا لە ئۆزبەكستان لە كارنامەی وەرزشیی خۆیدا هەیە.