كرێكارێكی دەركراو له کار له شاری کرماشان بە ناوی فەرزاد پەریزەن كە پێشێنەی کاری لە نانەواخانەكانی ئهو شارهدا هەبوو، له ئیدارهی کاری کرماشان ئاوری له خۆی بهردا.
ئهو که بهدووی کارهکانی بیمهی بیکاریو هۆکاری دهرکرانی لهکارو شکایهتهکهی لە ئیدارەی كار دابوو بەهۆی وەڵامنەدانەوەی كاربەدەستانی پێوەندیدارو بێڕێزی پێکردنی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. ئەم ڕووداوی ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو بووه.
بەپێی ڕاپۆرتی شایەتحاڵان، كاتێك فەرزاد لە لایەن ئیدارەی كارەوە وەڵامی نابەدڵی پێدەدرێتەوە لەوێ هەڕەشەی خۆسووتاندن دەكا، ئەوانیش پێی دەڵێن “بڕۆ هەر غەڵەتێكی دەیكەی بیكە”. ئەم كرێكارەش لەپێش چاوی خەڵكی ٤ لیترێك بێنزین كە پێشتر لەگەڵ خۆی بردبووی بە خۆی دادەكاو خۆی دەسووتێنێو ههر لهوێ دهمرێ.
شایانی باسە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا كرێكارێكی دیكەی شارەداریی كرماشان بە هۆی دواكەوتنی مووچەی ٦ مانگ و خەمساردیی كاربەدەستانی پێوەندیدار ئەویش ئاگر لە جەستەی خۆی بەرداو پێش ئهوهی بگاته نەخۆشخانە گیانی له دهست دا.