کۆمه‌ڵێک له چالاکانی نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌نددا داوایه‌کیان به‌ره‌وڕووی مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردۆته‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه که ئێمه وەکوو کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی‌و مافی مرۆڤ‌و ڕۆژنامەنووسی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە جەنابتان وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەتان‌دا بۆ ئێران داوای ئازادکردن‌و پێداچوونەوە بە دۆخی محەمەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەرپرسانی تاران بکەن.
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا به ئاماژه به ٩ ساڵ به‌ندکرانی که‌بودوه‌ند‌و باس له مانگرتنه‌که‌ی به‌هۆی ناڕزایه‌تی ده‌ربڕین به کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌یه‌کی دیکه له دژی ناوبراو له ده‌زگای قه‌زایی‌دا، هاتووه که: جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان محەمەد سدیق کەبوودوەند هەموو چالاکییەکانی له بواری ڕۆژنامه‌نووسی، هه‌ڵسوڕانی مەدەنی‌و مافی مرۆڤ‌دا بووه‌و، لە دەرەوەی سیاسەت باسی لە گرفت‌و داوا مەدەنییەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کردوە، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردوه که ئێستا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بمێنێتەوە.
له کۆتایی نامه‌که‌دا هاتوه که به‌ڕێز مەسعود بارزانی، ئێمه وەکوو چالاکانانی مەدەنی‌و مافی مرۆڤ‌و رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوامان لە جەنابتان ئەوەیە کە لەسەردانە چاوەروان‌کراوەکەتاندا بۆ تاران‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران داوای پێداچوونەوە بە دۆخی باوکی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئازاد کردنی کەبوودوەند بکەن.