کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ ئه‌مساڵ هیچ زیارتکه‌رێک بۆ عه‌ڕه‌بستان نانێرێ.
عه‌لی جه‌ننه‌تی، وه‌زیری ئیڕشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ دوو وڵاتی ئێڕان‌و عه‌ڕه‌بستان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕێک نه‌که‌وتوون‌و هه‌یئه‌تی ئێرانی ئاماده نه‌بووه رێککه‌وتننامه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌بستان‌دا ئیمزا بکا.
جه‌ننه‌تی له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٩ ی جۆزه‌ردان‌دا هه‌واڵی دا به‌رپرسایه‌تیی تاوانی بێبه‌شیی حاجییه‌کانی ئێران له حه‌جی ئه‌مساڵ‌دا به ئه‌ستۆی عه‌ڕه‌بستان‌دا بینێ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی حه‌ج‌و عومره‌ی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندوه ئه‌وه ئێرانه که ئاماده بووه رێککه‌وتنی مه‌حزه‌ریی حه‌ج که تایبه‌ت به هه‌موو وڵاتانه، ئیمزا بکا.
وه‌زاره‌تی حه‌ج‌و عومره‌ی عه‌ره‌بستان له به‌یاننامه‌ی خۆی‌دا پێی له‌سه‌ر دژایه‌تیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌سیاسی‌کردنی حه‌ج‌و دین‌فرۆشی له‌لایه‌ن ئێران داگرتۆته‌وه.
شایانی باسه ئێران به ته‌ما بوو له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵ‌دا خۆپیشاندانێک وه‌رێ بخا که ئه‌وه دژایه‌تیی توندی لایه‌نی عه‌ڕه‌بستانی لێ‌که‌وته‌وه.