دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکڕات له ناوچه‌ی له‌یلاخ به‌هۆی پیری‌و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٩ ی جۆزه‌ردان دایه گوڵباخ محه‌ممه‌دی، دایکی شه‌هید حه‌مه‌عه‌لی محه‌ممه‌دی، ناسراو به حه‌مه‌عه‌لی له‌یلاخی ماڵاوایی له ژیان کرد.
دایه گوڵباخ، دایکێکی دڵسۆز، نیشمانپهروهرو حیزبخۆشه‌ویست بوون. ئه‌و منداڵه‌کانی به ڕوحی گه‌لدۆستی په‌روه‌رده کردبوو، هه‌روه‌ها شانازیی به‌وه ده‌کرد که دایکی کوڕێکه که گیانی له پێناو ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌خشیوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که شه‌هید حه‌مه‌عه‌لی ڕۆژی ١٢ ی گه‌لاوێژی ساڵی ٦٥ له ئاوایی ماسیه‌ری کۆن له ناوچه‌ی سه‌قز شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه گوڵباخ ده‌کا و خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.