ڕێکخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی کوردستان ده‌ڵێ بارودۆخی سڵامه‌تیی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاکی مافی مرۆڤی به‌ندکراو له زیندانی ئیڤین به‌هۆی به‌رده‌وامیی له مانگرتنه‌که‌ی زۆر خراپه‌و گیانی که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
ڕێکخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی کوردستان که محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند بۆ خۆی له دامه‌زرێنه‌رانیه‌تی، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی‌دا ده‌ڵێ که‌بودوه‌ند له بیست‌و دوو‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌که‌ی‌دا به‌هۆی دابه‌زینی فشاری خوێن له هۆش چووه‌و جارێکی دیکه‌ش به‌ڕێی نه‌خۆشخانه کراوه‌ته‌وه. له درێژه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه خه‌به‌رییه‌دا هاتوه که پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه به ڕاشکاوی گوتویانه به‌ڕێز که‌بودوه‌ند له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی مانگرتنه‌که‌ی‌دا تووشی سه‌کته‌ی دڵ ده‌بێ؛ هه‌ر بۆیه‌ش داوایان له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو کردوه قایل به شکاندنی مانگرتنه‌که‌ی بکه‌ن.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له ڕۆژی ١٩ی بانه‌مه‌ڕی مانگی ڕابردووه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی نوێ له دژی، مانی له خواردن گرتوه. ئه‌و ڕۆژی سێشه‌ممه، ٤ ی جۆزه‌ردان له لقی ٢٨ ی داداگی شۆڕشی ئیسلامیی تاران به سه‌رۆکایه‌تیی قازی موقه‌یسه به تۆمه‌تی چالاکیی ته‌بلیغی له دژی کۆماری ئیسلامی دادگایی کرا؛ به‌ڵام ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس‌و چالاکی مه‌ده‌نییه وێڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌ڵێ دادگا ده‌یه‌وێ له دژی ئه‌و په‌روه‌نده‌سازی بکا.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ڕۆژی ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٦ ده‌سبه‌سه‌رو له دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی به‌هۆی دامه‌زراندن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان حوکمی ١٠ ساڵ زیندان‌و له په‌روه‌نده‌یه‌کی دیکه سزای ٦ مانگ زیندانی‌و سه‌رجه‌م سزای ١٠ ساڵ‌و ٦ مانگ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا.
که‌بودوه‌ند تا ٩ ساڵ له ماوه حوکمه‌که‌ی کێشاوه‌وه پێی ناوه‌ته ده‌یه‌مین ساڵی به‌ندکرانی له زیندانی ئیڤین‌دا.