ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی “باراندێز” سەر بە شاری ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە ئێمە وەکوو ئەندامانی حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەتایبەت زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی، بنەماڵەی سەربەڕزی شەهیدان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین .
هیواخوازین ئەو یەکگرتووییە ببێتە پاڵنەرێک بۆ هەڵێنانەوەی هەنگاوێکی باش و بەرچاو بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.