ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات بە بۆنەی یەکبوون و یەکڕیزی حیزبی دێموکرات بە پەیامێکی پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان پیرۆزکرد.
لەو پەیامەدا هاتووە:
خوشک و برایانی بەڕێز
ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و تێکۆشەرانی ڕێگای خەباتی بێوچانی گەلەکەمان.
بە بۆنەی یەکبوون و یەکگرتوویی ڕیزی خەباتگێڕان و فیداکارانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ناوەندیی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکراتەوە لە ناخی دڵمانەوە دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێدەکەین کە ئاواتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان و ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی گەلەکەمان کە وەدیهاتنی یەکڕیزی و تەبایی بوو ، ئێوە بە لەخۆبردوویی و فیداکاری خۆتان توانیتان هەلێک بڕەخسێنن کە بە فرمێسکی شادی گەلەکەمان دڵی دوژمن بریندار بکەن و ڕێگای خەبات و تێکۆشان بەرەو سەرکەوتن ئاوەدان بکەنەوە.
بژی یەکڕیزی و یەکگرتوووویی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.