جه‌لال مه‌حمودزاده، نوینه‌ری مه‌هاباد له مه‌جلیس ده‌ڵێ کورده‌کان که به‌ڕێوه‌به‌ریی پارێزگای ورمێ‌دا هیچ جێیه‌کیان نه‌دراوتێ‌و، ته‌نانه‌ت له کارخانه‌ی پێترۆشیمیی مه‌هاباد که پشکی ئه‌و شاره له پڕۆژه‌کانی پارێزگایه، ته‌نیا سه‌دی ٢٠ ی خه‌ڵکی خۆوڵاتین.
جه‌لال مه‌حمودزاده که به‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ پارێزگای ورمێ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ئێنتینرێتیی “کوردپرێس”ی ڕێژیمه‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ کراوه، ده‌ڵێ نێونجی پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌ی پارێزگای ورمێ به تایبه‌ت پێوه‌ره‌کانی په‌روه‌ده، فێرکاری، بێهداشت، ڕێگاوبان‌و زۆر پێوه‌ری دیکه له خوارووی نێونجی وڵاته‌و ئه‌و پارێزگایه له پله‌ی ٢٨ ی وڵات‌دا جێی گرتوه.
نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی مه‌هاباد بۆ مه‌جلیس به ئاماژه به‌وه‌ی ڕوانینی وه‌ک یه‌ک‌و به‌رامبه‌ر، به‌بێ هه‌ڵاواردن‌و فه‌رق‌و جیاوازی‌دانان یه‌کێک له داوا سه‌ره‌کییه‌کانی کورده‌کان له پارێزگای ورمێ له سه‌رۆک کۆماره، دانی به‌وه داناوه که به‌شی کورده‌کان له به‌ڕێوه‌به‌ریی پارێزگای ورمێ‌دا سیفره‌و له دانانی پارێزگار، جێگره‌کانی‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانی پارێزگادا هیچیان نه‌دراوه‌تێ.
جه‌لال مه‌حمودزاده هه‌روه‌ها باسی له وه‌دینه‌هاتنی چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵک له ده‌وڵه‌تی ڕوحانی کردوه‌و ده‌ڵێ حه‌سه‌ن ڕوحانی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا ١٠ به‌ڵێنی گرینگی به کورده‌کان دا، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نانه‌ت یه‌ک له‌و ده به‌ڵێنه‌شی نه‌بردۆته سه‌رێ.