• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەیامی پیرۆزبایی دوکتور ئالان فتووحی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/28
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, پەیام

وکتور “ئالان فتووحی” بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

تێکەڵبوونەوەی دوو لایەنی دێموکراتەکان ڕووداوێکی گرینگ دە مێژووی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە.

ئەم یەکگرتنەوەیە بووەتە مایەی گەشانەوەی هیوای کوردستانییانی ڕۆژهەڵات بە دواڕۆژ و وزەیەکی نوێی بەخشیوە بە جووڵانەوەی مافخوازانەی کورد لەم بەشەی نیشتمانی داگیرکراومان. لانیکەمی دەسکەوتی ئەو تێکەڵبوونەوەیە پێکهێنانی فەزایەکی ئەرێنیی هاندەر بۆ یەکیەتی و هاوکاریی زیاتر، ورەبەخشینێکی زۆر کاریگەر بە تاکی کورد لە ڕۆژهەڵات و قورسترکردنی سەنگی کورد دە معادڵە سیاسیەکاندایە.

ئەم ڕووداوە دەشێ ڕەوتێکی بەردەوام بێ و زۆر بە باشی هانی کۆمەڵەکانیش بدا بۆ پەلەکردنیان لە تێکەڵبوونەوە. هەروەها ئەگەر بە درووستی بقۆزرێتەوە، ئەم ڕووداوە ڕێگەخۆشکەرە بۆ هەنگاونانی کارامەتر و خێراتر بەرەو هاوکاریی زیاتری سیاسی و لۆجستیکی و نیزامیی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانی ناوەندی هاوکاری و تەنانەت نزیکتربوونەوە لە پێکهێنانی ئیئتلافێک یا تەنانەت دە باشترین حاڵەتدا بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژهەڵات. هەروەها دەکرێ لەو دەرفەتە زێڕینە کەڵکی باش وەرگیرێ بۆ پەرەپێدان بە هاوکاریی زیاتر و نزیکتر دەگەڵ نەتەوە ژێردەستەکانی دیکەی جوگرافیای سیاسیی بەناو ئێران، بۆ وێنە بە بووژاندنەوەی ڕێکخراوەی کۆنگرەی نەتەوەکان، کە دەرەنجامەکەی بەهێزکردنی بەرەی نەتەوە غەیری فارسەکانە لە بەرامبەر پاوانخوازانی نەتەوەی سەردەست. بەهێزبوونی هاوکاری ئەو نەتەوانە و بەرزبوونەوەی دەنگیان وەک ئاڵتڕناتیڤێکی جیددی بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات دەتوانێ بەرپەرچی بەرنامەکانی نەتەوەی فارس بداتەوە کە هەردەم خەونی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی تۆتالیتێری دیکە و داسەپاندنەوەی چەندجارەی هێژموونیی خۆیان بە سەر نەتەوەکانی دیکە دەبینن، دە ئەگەری گۆڕانی دەسەڵاتی مەزهەبیی ئێستای تاراندا.

هیوادارم ئەم ڕووداوە مێژووییە ببێتە هۆی بەڕۆژکردنەوە و پێشخستن و کرانەوەی زیاتری حیزبی دێموکرات لە هەموو بوارەکانی تێئۆری، هزری، تەشکیلاتی و شێوازی چالاکییەوە، بە جۆرێ کە باشتر لەوەی هەیە وەڵامدەری ڕۆژهەڵاتی ئەمڕۆیی بێ کە لە باری فکری و تێگەیشتوویی سیاسی و نیشتمانپەروەرییەوە لە هەموو کات وریاتر و گەشەسەندووتر و چاو و گوێکراوەترە. هەروەها هیوادارم ئەم جەوەی تەبایی و هاوکارییەی رێگە خۆش کا بۆ کرانەوەی زیاتری حیزبی دێموکرات بە ڕووی هێزی تازەنەفەس و جیلی گەنجدا بۆ ئەوەی تین و گوڕی هێزی نوێ و تازەنەفەس دە جەستەی ئەم حیزبە گەورە و جێی هیوایە بگەڕێ و دە ئاکامدا وزەیەکی نوێ ببەخشرێ بە خەباتی مافخوازانەی ئەم ڕێکخراوە خۆشەویستەی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو و چەوساوەمان.

دیارە نابێ ئەم ڕاستیە لە بیر کەین کە دابڕانەکان زەربەی زۆر گرچووبڕیان لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان داوە و بە هیچ شێوە نابێ ڕێگە بدرێ هەستی خۆشیی ئەم تێکەڵبوونەوە و یەکیەتییە و غرووری سەرکەوتن، کەمتەرخەمی بە دووی خۆیدا بێنێ و گرینگیی خەسارناسیی لێکدابڕان لە یادەکان بباتەوە. زۆر حەیاتییە بە لێکدانەوەی ورد و دڵاوەڵانە هۆکارەکانی ئینشعاب دیاری بکرێ و بەوپەڕی نییەتپاکی و تەوازوع و لەخۆبردوویی و نیشتمانپەروەرییەوە مێکانیسمی گونجاو بۆ ڕێگری لە دووپاتەبوونەوەی خەساری لەم چەشنە بگیرێتە بەر.

بە هیوای یەکڕیزی و یەکیەتیی زیاتر لەپێناو دەستەبەرکردنی سەروەریی سیاسی بۆ گەلی کورد لەسەر خاکی پیرۆزی کورستان، کە بە دڵنیاییەوە تا ئەو سەروەرییە مسۆگەر نەبێ کورد مەترسیی نەمان و ئاسێمیلەبوون و توانەوەی هەر لە سەرە و نابێ بە هیچ کەچە دەستکەوتێکی بچووکتر هەست بە ڕزگاری و کۆتاییهاتنی قۆناغی خەبات بۆ سەربەستی بکا.

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی سەربەرزی دێموکرات پڕبەدڵ پیرۆزبایی لە هەموو کوردێکی ئازادیخواز دەکەم.

بژی کورد، سەربەست و ئاوەدان بێ کوردستان

 

تاگی بابەت: پەیامی پیرۆزبایی دوکتور ئالان فتووحی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist