“عەتا سەراوی” ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
لە پەیامی ناوبراودا هاتووە:
زۆر بەڕێز کاک مستەفای ھیجری
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی کۆبوونەوەی ھەموو دێموکراتەکانی ڕۆژھەڵات لەژێر چەتری ڕەسەنایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە یەکەم حیزبی سیاسیی کوردستان و دایکی ھەموو حیزبەکان و خاوەنی شەرەفی ڕاگەیاندنی یەکەم کۆماری کوردستانە لە مەهاباد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ھەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و کەسوکاری شەھیدانی سەربەرز دەکەم.
ھیوادارم ئەم ھەنگاوە زیاتر لە سەرکەوتن نزیکتان بکاتەوە.
جارێکی تر پیرۆز بێ
لەگەڵ ڕێزی زۆری دڵسۆزتان عەتا سەراوی
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان