ماشێنی تویوتا ٢٧٠٠ی هاووڵاتییه‌کی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کان ئاوری گرت‌و سووتا.
به‌پێی ڕاپۆرتی که‌مپینی چالاکانی به‌لوچ ڕۆژی هه‌ینی، ٧ ی جۆزه‌ردان هێزه‌کانی پاسگای یه‌دوڵڵاهی له رێی چابه‌هار ته‌قه‌یان له ماشێنی تویوتا ٢٧٠٠ی هاووڵاتییه‌ک کردوه. له‌و ته‌قه‌یه‌دا ماشێنه‌که ئاگری گرتوه‌و شۆفیره‌که‌شی به برینداری له مردن ڕزگاری بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له به‌ر ئه‌وه‌ی شۆفیری ماشێنه‌که مۆڵه‌تی لێخۆڕینی نه‌بووه، گوێێ نه‌داوه‌ته ” ایست”دانی مه‌ئمووره‌کان‌و ئه‌وانیش بێ سێ‌و دوولێکردن ته‌قه‌یان لێ کردوه.
ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کان له ماشێنی خه‌ڵک له جاده‌کانی هاتوچۆی پارێزگای سیستان‌و به‌لووچستان بۆته شتێکی ئاسایی‌و هه‌موو ساڵێ زۆر که‌س به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و که‌سانه به گومانی پێبوونی کاڵای قاچاق ده‌کوژرێن‌و بریندار ده‌کرێن.
شایانی باسه که ساڵی ڕابردوو هه‌ر نه‌بێ٤٣که‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له ماشێنی هاووڵاتییان له سیستان‌و به‌لوچستان کوژراون که ٦ که‌س له‌وان ژن‌و منداڵ بوون.