کۆمەڵێک لە گەنجانی شاری “سەردەشت” بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:
سڵاو و ڕێز بۆ هەموو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئێمەش وەک چالاکوانان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەردەشتی سەربەرز پەیامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین.
هیوادارین کە ئەو یەکگرتنەوەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەربەرزیی نەتەوەی کورد لە هەموو جیهاندا و بتوانین ئێمەش خاوەن هێز و دەسەڵاتی خۆمان بین و ڕۆژێکیش بێت هەموو دوژمنانی ئەو خاک و نیشتمانە وەدەر بکەین.
کۆمەڵێک لە گەنجانی سەردەشت