رێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور دەڵێ لە ماوەی ئەو مانگەی زایینیدا کۆماری ئیسلامیی ئێران ٦٠ زیندانیی لەدار داوە.
رێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور دەڵێ تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٧ زیندانی لە ئێران ئێعدام کراون.
ئەو ڕێکخراوەیەی داکۆکی لە مافی مرۆڤو ڕۆژنامەنووسان دەڵێ ئەو کۆمەڵە کەسە لە دوو زیندانی شاری کەرەجدا لە دار دراونو بە ئێعدامکرانی ئەو ١٧ کەسە ژمارەی لەداردراوانی ئێران لەو مانگەدا لە ٦٠ کەس تێپەڕی.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا زیاتر لە ٧٩٠ کەسی لەدار دابوو.