کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کوژرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “ڕێبوار ڕەشیدی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوا سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بڕوێشکانێ ئەم شارە کوژرا.
شایانی باسە ڕێبوار “ڕەشیدی باوکی” دوو منداڵ بووە و خێزانەکەشی دووگیانە.
لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکار لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.