بەشێک لە پێشمەرگەکانی شاری بانە بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو بەشێک لە پێشمەرگەکانی شاری بانەی ئاربابا، شانە تەشکیلاتییەکانی “بابۆس، نێرگزی٢١، کانیسوور، نەمەشیر، بڵەسەن و ئاربابا” وێڕای پیرۆزبایی جەژنی دامەزراندنی ٧٧ ساڵەی حیزبەکەمان، ئاواتەخوازین هەرچی زووتر ئەم ڕێژیمە تۆتالیتێرە چاڵ بکرێ و هەموو گەلانی ئێران بە دامەزراندنی سیستمێکی لامەرکەزی و فێدراڵ بە ئاوات و ئامانجەکانیان بگەن.
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
سڵاو لە تەواوی شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەتایبەت شەهیدانی نیشتمان “قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی”.
بەڵێن دەدەین تا دوایین ساتەکانی ژینمان درێژە بە ڕێبازی پڕ لە سەروەری و پیرۆزی ڕێبەرانی شەهیدمان بدەین.
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری سێدارەی ئاخوندی