هێشتا گڕی ئاگر له دارستانه‌کانی ماژین له ده‌ڕه‌شاری ئیلام به ته‌واوی دانه‌مرکابوو که ٥ هێکتاری دیکه‌ش له دارستان‌و مێرگه‌کانی که‌بیرکێو له نیزیک گوندی گه‌رماو بوونه خه‌ڵووز.
ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه له مێرگ‌و دارستانه‌کانی که‌بیرکێو له به‌رزاییه‌کانی گه‌رماو له نێوان ده‌ڕه‌شارو ئابدانان ڕووی داوه‌و کاربه‌ده‌ستانی شاری ده‌ڕه‌شار ده‌ڵێن که نازانن هۆکاره‌که‌ی چی بووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌سته‌م بوونی شوێنه‌که‌و نه‌بوونی ده‌ره‌تانی هاتوچۆی ماشێنه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه هێزه‌کانی ئاگرکوژێنه‌و ژینگه‌پارێزانی ناوچه‌که به‌پێیان‌و دوای زیاتر له ٥ سه‌عات که‌ژپێوی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌که‌و کوژاندوویانه‌ته‌وه.
سووتانی ٥ هیکتار له دارستانه‌کانی که‌بیرکێو له حاڵێک دایه ڕۆژی پێشتر ٣٠ هێکتار له مێرگ‌و دارستانه‌کانی ماژین له ده‌ڕه‌شار سووتابوون.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ئیلام ڕایگه‌یاندوه له ساڵی ڕابردوودا ١٨٥٠ هێکتار له دارستانی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه سووتاون‌و تێداچوون.
شایانی باسه که سه‌ره‌ڕای داوای زۆری ژینگه‌پارێزانی ئیلام‌و سووتانی چه‌ند هه‌زار هێکتار له دارستانه‌کانی ئیلام ئێستاش ده‌وڵه‌ت هێلی‌کۆپتێرێکی ئاگرکوژینه‌وه‌ی بۆ ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ئیلام دابین نه‌کردوه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بۆته هۆی زیادبوونی خه‌سارو زیانی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان له ئیلام.