”شــــێرکۆ شـــێخ نووری” پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر لە پەیامێکدا یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاو و ڕێز
ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بێ. حیزبی دێموکرات لە ئێستاوە یەک حیزبە و بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشێت.
جارێکی تر هێز و بازووەکان وەگەڕ کەوتنەوە، دڵەکان بووژانەوە و چاوەکان سۆمایان بۆ گەڕایەوە.
هیوا و ئومێد سەرلەنوێ مژدەی بەخشییەوە، چیاکان سەری نزمیان هەڵێنایەوە، هەڵۆ دای لە شەقەی باڵ و بەرەو لووتکە ملی نا، میللەت هەموو بە یکەەوە سروودی ئەی ڕەقیب و دەمی ڕاپەڕین دەچڕن و بەیەکەوە هاوار دەکەن:
یەکگرن تا سەرکەون، یەکگرتنتان سەرکەوتنە
بەرەو زیاتر پتەوکردنی بیرو باوەڕ و ڕیزەکانی پێشمەرگە و میللەتەکەمان.
شــــێرکۆ شـــێخ نوری
پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندامی سەنگەر