ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ”سەلاسی باوەجانی” بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی کردن، ڕایانگەیاندووە ئەم یەکگرتنەوەیە تیری کۆتایی لە بیر و هزری ڕێژیم دا و هیوایەکی گەورەی بە ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستان بەخشی.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەلاسی باوەجانی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، پیرۆزبایی لە کادر و پێشمەرگە و خەڵکی بە شەرەفی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و بەم بۆنەوە خۆیان پشت ئەستوور بە حیزب دەزانن و دڵخۆشن کە جارێکی دیکە ماڵی دێموکرات گەورەتر بووە .
بە پێویستی دەزانین کە لەم پەیامەدا بیخەینە بەرباس کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستوپێوەندییەکانی، هەر وەک ناوچەکانی دیکەی کوردستان، لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بۆ دڵساردکردنەوەی خەڵک و بەتایبەت بۆ دڵساردکردنەوەی لاوانی ئەم ناوچەیە لەهەمبەر حیزب، بەردەوام لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دژی حیزب، پڕوپاگەندەی دەکرد. ئەم یەکگرتنەوەیە تیری کۆتایی لە بیر و هزری ڕێژیم دا و هیوایەکی گەورەی بە ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستان بەخشی.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەلاسی باوەجانی
٢ خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی