ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکه‌ش هه‌موو ده‌روازه ڕه‌سمییه‌کانی سنووریان به‌ره‌وڕووی کۆڵبه‌ران داخست.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی پێنج کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی گوندی “دزلی”ی هه‌ورامانیان له ناوچه‌ی سنووریی ” مله‌خوردی” ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
ئه‌و کۆڵبه‌رانه که تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه، بار‌و که‌لوپه‌له‌کانیشیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
کاربه‌ده‌ستانی پارێزگا‌و فه‌رمانداریی شاره سنوورییه‌کانی کوردستان ده‌ڵێن داخرانی ده‌روازه سنوورییه‌کانی کوردستان به بیانووی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ قاچاغ‌و کۆنتڕۆڵ‌و رێکخستنی هاورده‌ی کاڵایه؛ به‌ڵام ئه‌وه جیا له نانبڕاوکردنی به هه‌زاران کۆڵبه‌ری کورد که له ڕووی بێ ده‌ره‌تانی ڕوویان له‌و کاره کردوه، هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر پرسی قاچاغ دانه‌ناوه.
چاوه‌دێرانی سیاسی له کوردستان ده‌ڵێن داخرانی سنووری کۆڵبەری بۆ بەڕەودان بە قاچاغی ئۆرگانیک‌کراوی سپای پاسدارانە که بازاڕی قاچاغ له ئێرانی به ته‌واوی قۆرخ کردوه.
حه‌بیب حه‌قیقی، سه‌رۆكی ستادی ناوه‌ندیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی كاڵا و دراو، ئاستی قاچاخی كاڵای له ئێران ٢٥ میلیارد دۆلار مه‌زنده ده‌کرێ.
داننانی ناوبرا به ده‌ست تێداهه‌بوونی کاربه‌ده‌ستانی ده‌ڵه‌ت له قاچاغی کاڵا له حاڵێک دایه که ڕۆژانه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كان به كۆڵبه‌ری ژیانی خۆیان دابین ده‌كه‌ن، ده‌بنه ئامانجی گولله‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ده‌کوژرێن‌و بریندار ده‌بن.