تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەردەشت بە دانانی جامانە و لۆگۆی حیزبی دێموکرات و ئاڵای پیرۆزی پێشمەرگە و شەربەت و شیرینی جێژنی یەکگرتنەوەیان گرتووە و شادییان گێڕاوە و بەم بۆنەوە پەیامێکی پیرۆزباییشیان بڵاو کردووەتەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری “سەردەشت” بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم گەلی کورد و کادر و پێشمەرگە و شەهیدانی سەربەرز و زیندانییانی سیاسی و ئەندامانی نێوخۆی وڵات دەکەین.
هیوادارین ئەم یەکگرتنە کە مزگێنییەکەی لە ڕۆژی ٣٠ گەلاوێژدا بە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات درا و دۆستی شاد کرد و دوژمنی ڕەنجاند ببێتە هەوێنی گەیشتن بە گشت ئامانجە پیرۆزەکانمان و تەبایی و یەگگرتوویی بۆ هەموو گەلی کورد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت
٢ی خەرمانانی ١٠٤١ی هەتاوی