بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی حیزب لە گوندی “گەلین” لە ناوچەی ژاوەرۆ پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
ئەوان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە بەبۆنەی وەسەریەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و پتەوکردن و بەهێزتربوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆزبایی بە هەموو خەڵک و خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و هەموو زیندانییە سیاسییەکان دەڵێن.
هەروەها لەو پەیوەندییەدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرکێکی حیزبی نیشان داوە.