بنەماڵەی شەهیدان “عەبدوڵڵا ئەمینزادە” و “ڕەحمان ئەمینزادە” لە ناوچەی مەریوان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
لەگەڵ ڕێز و حورمەتی تایبەت بۆ بەڕێزان کاک مستەفا هیجری و کاک خالید عەزیزی
دەبێ وەبیر بێنینەوە بە دوای لێکدابڕانی حیزبی دێموکرات، ئێمە وەکوو بنەماڵەی شەهید تووشی نائومێدی و بێهیوایی بووین بەڵام بە یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی ئەو حیزبە گیانێکی دیکەمان هاتەوە بەر.
لە ماوەی ساڵانی دابڕاندا هەر چەند تووشی بێهیوایی ببووین بەڵام لە کارکردن و پەیوەندی بەو حیزبە و بە ڕێبازی شەهیدان ڕانەوەستاین.
هەر بەو بۆنە پیرۆزەوە پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی خۆمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان، کادر و پێشمەرگە و ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین جارێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک کارەساتی لەو شێوەیە لە حیزبی دێموکراتدا ڕوو نەداتەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ حیزبەکەمان و هەموو لایەک دەخوازین.
هەروەها ئامادەیی خۆمان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هەر چەشنە چالاکییەک کە حیزب پێمان بسپێرێ، دەردەبڕین.
بنەماڵەی شەهیدان “عەبدوڵڵا ئەمینزادە” و “ڕەحمان ئەمینزادە” لە ناوچەی مەریوان