• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لە وڵاتی سوئید ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/24
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ـی ئاگۆستی ٢٠٢٢ـی زایینی بەرامبەر بە ٣٠ـی گەلاوێژی ١٤٠١ـی هەتاوی بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب و ئۆگرانی ئازادی لە وڵاتی سوئید بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی ئەو حیزبە لە شاری وێسترۆسی ئەو وڵاتە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل دەستی پێ کرد.

لە سەرەتادا خاتوو “ئاوارە جەلالی” بە پێشکەشکردنی پارچە شێعرێک بە ناوی “ئەمن حیزبی دێموکراتم” ڕێوڕەسمەکەی کردەوە و پاشان بە نێوی دەستەی کارگێڕیی ڕێوڕەسمەکە، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.

دواتر بەڕێز کاک “بابا عەلی مێهرپەروەر” ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات و کەسایەتیی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا لێکدانەوەیەکی خەسارناسانەی لەسەر دابڕان و لێکترازانەکان  کرد و خۆشحاڵیی خۆی سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوە دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا “سەعید بەیگزادە” چەن وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

ناوبراو باسی لە پرۆسەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە کرد و وتی کە دوای ماندووبوون و وتووێژی زۆر و دیتنەوەی مێکانیزم و گەڕان بەدوای چارەسەری گونجاو، لە کۆتاییدا ئەو پرۆسەیەیان بە ئاکام گەیاند و کۆتایی بە دوو حیزبی هات.

موژدەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بەشدارانی ڕێوڕەسمەکەی خۆشحاڵ کرد و فرمێسکی خۆشحاڵی، بە چاوی هەموو ئەویندارانی ئازادی و یەکڕیزیی ماڵی کورددا هاتە خوار.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کاک “بابا عەلی” بۆ جارێکی دیکە هاتەوە سەر تریبوون و پەیمان و بەڵێنی نوێ کردەوە کە جارێکی دیکە چالاکانە لەم مەیداندا بەشدار دەبێت.

پاشان پەیامی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئید لە لایەن “نەبەز عەلی دووست خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی هاوبەشی کومیتەی دێموکراتەکان کە هەڵگری پەیامی یەکڕیزی  و هاوکاریی ڕیزەکانی حیزب بوو لە لایەن “ئەبووبەکر ڕەحمانی” بەرپرسی كومیتەی حیزب لە وڵاتی سوئید خوێندرایەوە.

دواتر تێکۆشەری دێرینی ڕێگای کوردایەتی، بەڕێز مامۆستا مەلا “محەممەد جوانڕۆیی” پەیامی حیزبی شیووعیی کوردستانی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.

یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکرات بەو بۆنەوە پەیامی پیرۆزباییان هەبوو کە لە لەیەن خاتوو “لەتیفە جەباری” پێشکەش کرا.

“ناوەندی یەکیەتیی کوردان” بەو بۆنەوە پەیامێکیان ئامادە کردبوو کە لەلایەن هاوڕێ “کۆوەیست” بەرپرسی ناوەندی یەکیەتیی کوردانەوە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بە نوێنەرایەتیی پارتی گەل (فۆڵک پارتییەت) بەڕێز فرێدریک مالم پارلەمانتار و بەرپرسی پێشووی “کوردیش نێت ڤۆرک” لە پارلەمانی سوئید بەشداریی ڕێوڕەسمەکەی کرد و لەو پەیوەندییەدا چەن وتەیەکی پێشکەش کرد.

ناوبراو لە وتەکانیدا باسی لە فەلسەفەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات کرد و پاشان ئاماژەی بە ئێعدامی پێشەوا قازی محەممەد و تێرۆری شەهیدان دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی و شەهیدانی دیکەی کوردستان و خەباتی ڕەوای کوردان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد. ناوبراو هەروەها وتی کە ڕاستە دوو دێموکرات شازدە ساڵ وەک دوو حیزب خەباتیان کرد بەڵام ئیرادەی دوو لایەنە وای کرد کە یەک بگرنەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی ئەو جێژنەی لە بەشداربووان کرد.

دواتر بەڕێز “ئاندێرش ئۆست بێری” نوێنەری پارتی سۆسیال دێموکراتی سوئید پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی لە بەشداربووان کرد و ئاواتی سەرکەوتنی جووڵانەوەی بەرحەقی گەلی کوردی کرد.

لە کۆتاییدا پەیامی کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی بەو بۆنەوە خوێندرایەوە کە لەبەر کەمیی کات تەنیا ئاماژە بە ناوەکانیان کرا کە بریتی بوون لە:

ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات، کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆنفێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، ناوەندی سوئیدیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، لێژنەی ناوچەی سوئیدیی پارتی دێموکراتی کوردستان، کومیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان / سوئید، ئەنجومەنی فەرهەنگیی یارسان “عەلی ئەسغەر خوسرەوی”، پارتی سۆسیالیستی کوردستان.

تاگی بابەت: بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان ڕێوڕەسمێک لە دوورگەی "شیلەند" لە دانمارک بەڕێوە چوو

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist