ئه‌ندامانی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری له دوایین بیاننامه‌ی خۆیاندا “به‌یعه‌ت”یان له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران نوێ كرده‌وه‌و هاوكات ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تی پێداگریی كرده‌وه كه مه‌جلیسی خوبره‌گان “به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی” ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی “عه‌مه‌ل ده‌كا”.
جه‌ننه‌تی هه‌روه‌ها ، ڕێبه‌ریی عه‌لی خامنه‌یی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی به “شانازی بۆ مێژووی ئیسلام” زانی.
جه‌ننه‌تی له حاڵێك‌دا له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی قسه‌ی ده‌كرد كه ته‌شكیلاتی سیاسی به‌پێی قانوونی كۆماری ئیسلامی، دامه‌زاروه‌یه‌ك كه له سه‌رووی ڕێبه‌رییه‌وه‌یه‌و به قسه‌ی هێندێك له سیما ناسراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی وه‌ك ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، چاودێریی ڕێبه‌ری‌و داموده‌زگاكانی ژێر چاودێریی ناوبراو له ئه‌ركه‌كانی مه‌جلیسی خوبره‌گانه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه جه‌ننه‌تی‌و نزیكانی عه‌لی خامنه‌یی لە مەجلیسی خوبرەگان ڕایانگه‌یاندبوو كه ئەرکی چاودێریی مه‌جلیسی خوبره‌گان به‌سه‌ر ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و داموده‌زگاكانی ژێر چاودێریی ڕێبه‌ری له قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌هاتوه.
شایانی باسە له دوایین کۆبوونەوەی مه‌جلیسی خوبره‌گانیش‌دا هیچ ڕاپۆرتێك له كرده‌وه‌كانی چاودێریی به‌سه‌ر ڕێبه‌ری ئێران‌دا نه‌هاتووه‌و له دوایین به‌یاننامه‌كانی ئه‌م مه‌جلیس‌دا ته‌نیا ئاماژه به گرژیی نێوان پاوانخوازه‌كان كردوه.