یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، یەکبوونەوە و یەکگرتنەوە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پیرۆز کرد.
دەقی پەیامەکە:
سڵاوێکی شۆڕشگیرانە!
بەرێزان:
کاک مستەفا هیجری
کاک خالید عەزیزی
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، یەکبوونەوە و یەکگرتنەوە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئێوەی تێکۆشەر و خەباتگیر و کادر و پێشمەرگەی شاخ و شار و لایەنگران و دوستانی حیزب و خەڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەکەین.یەکبوونەوە حیزبی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی کە ئەزموونی ١١مانگ حکومەتداریی و دەیان ساڵ خەباتی زیڕین و پرشنگداری چەکداریی بۆ وەدێهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردی، بە دژی سیستمە دیکتاتوور و سەرەڕۆکانی پادشایی و ئاخوندی هەیە، هەنگاوێکی مەزن و جێگای بایەخە بۆ خەبات و تێکۆشان و شکۆی زیاتر بە حیزبی دێموکرات دەدا، جێگای پشتیوانی و دەسخوشی مامۆستایانی سەنگەری زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستانە.
بەردەوام بێ خەباتی شار و شاخ
یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
٣١گەلاویژی ٢٧٢٢ی کوردی