ژمارەی داخران‌و لە کاروەستانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كرماشان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیادی کردوە.
له حاڵێك‌دا كه زستانی ساڵی پێشوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شارۆچكه پیشه‌سازییه‌كانی كرماشان ژمارەی یه‌كه داخراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی بە 122 یه‌كه‌و کارگەی پیشەیی ڕاگه‌یاندبوو، سه‌رۆكی ڕێكخراوی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزیی ئه‌م پارێزگایه‌ش ڕایگه‌یاند كه نیوه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌گشتی داخراون.
به‌پێی قسه‌كانی خه‌سره‌و شه‌هبازی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی كرماشان ٤٨٦ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان یان بە تەواوی له كار وه‌ستاون‌و یان نیوه داخراون. ناوبراو نه‌بوونی پاره‌ی نه‌غدو قه‌رزی کەڵەکەبووی به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م بارودۆخه زانی.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها ده‌ڵێ لەلایەن دەوڵەتیشەوە هیچ یارمه‌تییه‌ك به ئێمه نه‌كراوه كه ئه‌م یه‌كانه وه‌گه‌ڕ بخه‌ینه‌وه.
نێعمه‌توڵڵا حه‌قیقی سه‌رۆكی ڕێكخراوی پیشه‌سازی، سامان‌و بازرگانیی كرماشان چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاند كه ٢٤٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان داخراون.
به قسه‌ی ناوبراو سه‌دی ٣٦ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان داخراون گیروگرفتی قه‌رزی دواكه‌وتوو و سیستمی بانكییان هه‌یه.
به قسه‌ی حه‌قیقی، ٩٦٣ یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌و چووك له پارێزگای كرماشان هه‌یه كه به‌شێك له‌م یه‌كانه به هۆی دواكه‌وتنی قه‌رزه‌كان، نه‌بوونی بازاڕی فرۆشتن و كۆنبوونی ئامێره‌كان داخراون‌و یان ئاستی به‌رهه‌مهێنانیان زۆر له جاران كه‌متره.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا جێگری هاوئاهه‌نگیی كاروباری ئابووریی پارێزگاری كرماشان ڕایگه‌یاند كه ٤٢٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاون و نیوه چالاكن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌زا ڕه‌حیمی ده‌ڵێ له ئاستی پارێزگای كرماشان‌دا ٢٠٠ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان نیوه داخراون‌و ٢٢٠ یه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌گشتی داخراون.
هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشان به نرخی سه‌دی ١٧ دووهه‌مین پارێزگای بێكاری ئێرانه، به‌ڵام نوێنه‌ری كرماشان له مەجلیس گوتی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی بێكاری ئه‌م پارێزگایه له سه‌دی ٣٥ زیاتره.