• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان ڕێوڕەسمێک لە دوورگەی “شیلەند” لە دانمارک بەڕێوە چوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/08/24
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ لە دوورگەی “شیلەند” لە دانمارک بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و جێژنی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لەلایەن کومیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەناوی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لە شاری “ڕۆسکیلدە” لە دوورگەی شیلەندی وڵاتی دانمارک پێکھات کە سەدان کەس لە ئەندامان، لایەنگران، دۆستانی حیزبی دێموکرات، نوێنەری ھێز و لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ھەرچوارپارچەی کوردستان، کەسایەتی، فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و دیاکورد و ڕەوندی کورد تێیدا بەشدار بوون.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەم بەرنامەیە خاتوو “شاناز کاکە ئازەر”،  “ئەحمەد ڕەحمانی” بە نوێنەرایەتی دەستەی ئامادەکاری جێژن و ھەروەھا بە نوێنەرایەتیی کومیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان بەخێھاتنی بەشدارانی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و چەن ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

لە  بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا هەر یەک لە بەڕێزان کاک “ناسر پیرانی” و دوکتور “سەعید سووڵتانپوور” بە نوێنەرایەتیی کومیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم وڵاتە بەخێرھاتنی بەشدارانیان کرد و خۆشحاڵیی خۆیان وەک حیزبی دێموکرات دەربڕی.

ھەر یەک لە بەڕێزان کاک “ناسر پیرانی” و دوکتور “سەعید سووڵتانپوور” ئاماژەیەکی کورتیان بە یادی ٢٥ی گەلاوێژ،  ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات کرد لە ھەمان کاتیشدا زەروورەتی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکراتیان ھێنایە بەرباس و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو یەکگرتنەوەیە چەندە کاریگەری ئەرێنیی ھەیە چ لە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، گەل و نیشتمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە گشتی و لە ھەر چوارپارچەی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی هاوبەشی کومیتەکانی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ۷۷ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لەلایەن کاک “حوسێن مەحموودی” بەرپرسی کومیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی هەر دوو کۆمیتەوە پێشکەش کرا.  لە پەیامەکەدا وێڕای ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی ئەو ڕۆژە مەزنە، یەکگرتنەوەی دوو باڵی دێموکرات بە هەنگاوێکی گرینگ و مێژوویی وەسف کرابوو و هاوکات باس لەوەش کرابوو کە بەهۆی ئەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەژێر زوڵم و زۆری ڕێژیمێکی خۆسەپێن و داخراو و تۆتالیتێردایە، ئەرک و مەسئوولییەتەکانی هەموو ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە زیاترە و ئەو خەباتە پێویستی بە هەوڵی بێوچانی هەموو لایەک هەیە.

پەیامەکە هەروەها باس لە تەوەری سەرەکیی گوتار و کرداری حیزبی دێموکرات وەکوو ناسنامەی نەتەوەیی و کیانی کوردی لە شکڵی کۆماری بەشێوەی دێموکراتیک، ئاڵای کوردستان، هێزی پێشمەرگە و سپای میللیی کوردستان، شۆڕشی ٤٦ـ٤٧ـی هەتاوی و خەباتی چەکدارانەی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بەدژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران وەکوو قۆناخێکی زێڕین باسی لێ کرا.

پاشان هۆنراوەیەک لەژێر ناوی “بانگەوازێ بە تامی موژدە و بۆنی مزگێنی” لە نووسینی “عارف عەزیزی” لەلایەن “ئەحمەد ڕەحمانی” پێشکەش کرا.

“بەرەو لووتکە” ناوی هۆنراوەیەکی “ڕەسووڵ سوڵتانی” بوو کە لەلایەن خاتوو “شاناز کاکە ئازەر” پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا “بێستوون محەممەدزادە” و “ڕەشید قازی” بە ڕیز هۆنراوە و پەخشانێکیان بەو بۆنەوە خوێندەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لێژنەی ناوچەی دانمارک، پەیامی ناوەندی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە دانمارک، پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پەیامی پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK دەستەی نوێنەرایەتی مەجلیسی دەرەوەی وڵات، پەیامی پارتی ئازادی کوردستان – PAK دانمارک، پەیامی پارتی ماف و ئازادییەکان/ ھاک- پار. پەیامی پارتی دێموکراتی کورد لە سووریە، پەیامی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵات. پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کومیتەی دانمارک، پەیامی دیاکورد، فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک،  پارتی دێموکراتی کوردستان- باکوور، ڕەوەندی کورد لە دانمارک، حیزبی شیووعیی کوردستان- ڕێکخراوی دانمارک.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی ڕێکخراوە حیزبییەکان خوێندرانەوە لەوانە: یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات، ‌یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان.

بڕگەی دووەمی جێژنی پڕ لە شکۆی ٢٥ـی گەلاوێژ تایبەت بوو بە شایی و دیلان و گۆڤەندی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات کە لەم بەشەدا ھونەرمەندان “ئارمان ڕەزایی”، “پەیمان میلان” “عەتا عەزیزی” و “عەلی سابیر” جۆش و خرۆشێکی تایبەتیان بە جێژنەکە بەخشی. جێژنەکە تا درەنگانی شەو بە شادی و خۆشحاڵیی بەشداربووان درێژەی کێشا.

تاگی بابەت: بەبۆنەی ٢٥ـی گەلاوێژ و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان ڕێوڕەسمێک لە دوورگەی "شیلەند" لە دانمارک بەڕێوە چوو

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist