محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، ڕۆژنامەنووس‌و چالاكی مافی مرۆڤ كه له زیندان‌دا بۆ چەندەمین جار مانی له خواردن گرتووه، بۆ دووهه‌مین جار بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
په‌ریناز باغه‌بان حه‌سه‌نی، هاوسه‌ری كه‌بوودوه‌ند ڕاگه‌یاندوە كه ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتن‌و خوێنڕێژیی مێعدە بۆ دووهه‌مین جار بەرێی نه‌خۆشخانه کراوە.
به قسه‌ی ناوبراو كێشی كه‌بوودوه‌ند به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌و ناتوانێ هاوسه‌نگیی خۆی له ڕێ ڕۆیشتن‌و قسه‌كردن‌دا ڕابگرێ‌و هه‌روه‌ها ئازاری گورچیله‌و جه‌رگیش بڕستی لێ‌بڕیوە.
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند بەو وەزعە نالەبارە جەستەییە ڕۆژی سێشه‌ممه‌٤ی جۆزه‌ردان بۆ دادگای شۆڕش نێردراوەو بە بێ هەبوونی پارێزەر دادگایی کراوە.
خاتوو پەریناز حه‌سه‌نی لەو پێوەندییەدا ده‌ڵێ تۆمه‌تێكی دیكه‌یان له ژێر ناوی پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم به‌سه‌ر کەبودوەنددا سه‌پاندوه.
هاوسه‌ری محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند گوتی ڕۆژی شه‌ممه كه بۆ یه‌كه‌م جار بۆ نه‌خۆشخانه گواسترابۆوه پێداگریی كردبۆوه كه ته‌نانه‌ت ده‌رمانی به‌هێزبوونه‌وه‌ش ناخۆم، چونكه مانم له خواردن گرتوه به‌ڵام چۆن پێداگرییان د كه سیرۆمی لێ‌بدرێ‌و نه‌یهێشت‌و هه‌ر بۆیه دووباره‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گه‌ڕێنداریه‌وه.
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سكرتێری گشتیی، ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان‌و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی داخراوی “په‌یامی مه‌ردۆم” له مانگی پووشپه‌ڕی ٨٦ له زیندان دایه‌و تا ئێستا چه‌ندین جار مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو له به‌ندیخانه‌دابوو كه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشرا، هەروەها ته‌نیا جارێك مه‌ره‌خه‌سی پێ‌دراوە ئه‌ویش به هۆی نه‌خۆشیی كوڕه‌كه‌ی‌و بە مەرجی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی.
كه‌بوودوه‌ند به تۆمه‌تی وه‌ك هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی‌و پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
شایانی باسە ئه‌مساڵ له به‌ره‌به‌ری ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕاگه‌یاندن، ئا‌مریكا داوای كرد كه كه‌بوودوه‌ند و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانی دیكه له زیندانه‌كانی ئێران ئازاد بكرێن.