٣٠ هێكتار لە دارستانەكانی ناوچەی ماژینی سەر بە دەڕە شاری پارێزگای ئیلام بە هۆی ئاگر بوونە خەڵووز.
لە حاڵێكدا كە هاوینی ساڵی ڕابردوو بە هۆی ئاگركەوتنەوە ١٨٥٠ هێكتار لە دارستانو لێرەوارەكانی ئیلام سووتابوون، ئەمساڵیش هێشتا هاوین نەهاتووە ئاگر لە جەستەی دارستانەكانی ئەم پارێزگایە دراو ڕۆژی چوارشەممە بەشێك لە دارستانه چڕو تایبهتهکانی ئەم پارێزگایە بە هۆی ئاگرەوە سووتان.
ئارەش مەرزبانی سەرۆكی سەرچاوە ئیدارهی سهرچاوه سرووشتییەكانی دەرەشار وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی ئاگركەوتنەوە لە بەشی دارستانەكانی ماژین، دهڵێ كەمتەرخەمیی كەسانێكی نەناس بۆتە هۆی کهوتنهوهی ئەم ئاگرە.
ناوبراو بڕی زیان و خەساری ئهم ئاگرکهوتنهوهی ڕاگهیاندوهو دهڵی زیاتر لە ٣٠ هێكتار بهو هۆیه تێداچووه.