بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران و حیزبی دێموکرات، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان “سالار ئیبراهیمی”، “ئیسماعیل ئیبراهیمی” و شەهیدان “عەلی قوربانی” و “حەیدەر قوربانی” پەیامێکی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
بنەماڵەی ناوبراوان پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ماڵەگەورەکەی دێموکراتیان لە هەموو خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی، کادر و پێشمەرگەکان کردووە و دڵنیایی خۆیان دووپات کردووەتەوە کە ئاواتی شەهیدەکانمان وەدی هاتووە.
هەروەها ئەو یەکگرتنەوەیان بە دیتنی ڕۆڵە شەهیدەکانیان لە کۆڕی هاوسەنگەرەکانیان وەسف کردووە و ئاوەدانیی سەنگەری ڕۆڵە شەهیدەکانیان هەست پێ کردووە.
لە کۆتاییدا بۆ جارێکی دیکە ئەو ڕۆژەیان پیرۆزبایی کردووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ گەل و نیشتمان بە ئاوات خواست.