عەلی تەیب نیا، وەزیری ئابووری و دارایی، لە كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی ماڵیاتیی سەرتاسەری ئێران، ساڵی ١٣٩٥ی لە داهاتووی ئابووریی ئێراندا بە چارەنووسساز لە قەڵەم دا. ناوبراو گوتی پاش دامەزراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران نێونجی گەشەی ئابووریی ئەم وڵاتە سەدی 3 بووە كە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای داهاتی زۆرو زەوەند و بێ پێشینەكانی نەوت، گەشەی ئابووریی ئەم وڵاتە بۆ سهدا ٣ دابەزیوه. تەیب نیا پێی لێ ناوه که گهشهی سهدا ٣ ی ئابووریی ئێران له باشترین حاڵهت له حاڵێک دایه که لە دەیەی ٤٠ی هەتاویدا ئاستی گەشەی ئابووریی ئێران سەرووی سەدی ١٨ و تەنانەت سەدی ٢٠ بووە.
وەزیری ئابووریو دارایی ئێران لە درێژەدا گوتوویەتی ئابووریی ئێران بەر لە هاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامی زۆر لەوەی ئێستا سەركەوتووتر بوو.
تەیب نیا هەروهها بە پشتبەستن بەم نرخە زۆرانەی گەشەی ئابووریی ئێران لە ڕەوتی ساڵەكانی دەیەی ٤٠دا، گوتوویەتی لەچاو وەها ئەزموونێك تەنانەت گەشەی سەدی ١٠ی ئابووریی وڵاتی چین لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا بە هیچ شێوەیەك وەك شتێكی عەنتیكەو سەیر نایەتە بەر چاو.
شایانی باسە سەرجەم داهاتەكانی نەوتی ئێران لە كاتی دۆزینەوەو هەڵێنجانی نەوت لەم وڵاتە تا ئێستا ١٣٠٠میلیارد دۆلار مەزندە كراوە كە نزیكەی ١١٥٠ میلیارد دۆلاری تەنیا كەوتۆتە بەر دەستی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی.
عەلی تەیب نیا لەم بەشەی قسەكانیدا پرسیاری كردووە، كە لەبەرچی سەرەڕای بوونی داهاتە زۆرو زەوەندەكانی نەوتو بوونی وەها ئەزموونێك لە گەشەی ئابووری لە دەیەی ١٣٤٠، گەشەی ئابووریی ئێران لە ماوەی 3 دەیەی ڕابردوودا تا ئەم ئاستە دابەزیوە؟
وەزیری ئابووریی دەوڵەتی یازدەیەم پاشان گوتوویەتی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پشكی قازانج ههڵگرتنهوه لە گەشەی ئابووریدا هێندێك جار دەگاتە سەدی ٨٠، بەڵام پشكی قازانجدانهوهی لە ئابووریی ئێراندا هێندە لە خوارێیە بۆ گوتن نابێ.
بە قسەی عەلی تەیب نیا ئابووریی ئێران نەخۆشەو دەبێ بهپهله بیر لهوه بکرێتهوه چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.