بە كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی مەجلیسی نۆیەم، گەورەترین گەندەڵیی “بنیادی شەهید”ی رێژیم که لە سەردەمی دەسەڵاتداره‌تیی مەحموود ئەحمەدی نژاددا کرابوو، لە لایەن نوێنەرانی پاوانخوازی مەجلیسه‌وه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه کرا.
سەرپۆشدانان لەسەر پەروەندەی لێكۆڵینەوەو پشكنین لە بنیادی شەهید لە سەردەمی دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدی نژاد كە پەروەندەیەك قورس‌تر لە گەندەڵیی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتی بوو، شووره‌ییه‌ک بوو كە لە كارنامەی كاریی مەجلیسی نۆیه‌م‌دا تۆمار كرا که زۆرینه‌که‌ی له ده‌ستی ئوسولگه‌راکان‌دا بوو.
مەجلیسی نۆیەم لە حاڵێكدا پەروەندەی كاریی خۆی داخست كە پاش تێپەڕبوونی ٣ ساڵ لە كۆتایی كاری لێكۆڵینەوەو به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م په‌روه‌نده‌یه، به‌ڵام رێگه نه‌درا ئه‌و ڕاپۆرتی له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مەجلیس‌دا بخوێندرێته‌وه تا لایەنە شاراوەكانی ئەم پەروەندەیە بۆ هەموو لایەن ئاشكرا بێ.
ئاكامی لێكۆڵینەوەی پەروەندەی بینادی شەهید زیاتر لە ٣٠ هەزار بەڵگەو ٥٠٠ لاپەڕە بوو، بەڵام لابییە سیاسییەكان لەوە بەهێزتر بوون كە كە كەس نەتوانێ مەسعوود زەڕیبافان، سەرۆكی بینادی شەهیدی ڕێژیم‌و، هاوڕێی نزیك ئەحمەدی نژاد دادگایی بكا‌و وەڵامدەر بێ.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتی هەیئەتی لێكۆڵینەوەو به‌دواداچووبی مەجلیس تەنیا یەک بابەتیان گەندەڵییه‌کی١٧٠ میلیارد تمەنی‌یه‌و بۆ دەرەوەی ئێران نێردراوە. به‌شه‌کانی دیکه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کان نوێنەران ئێستاش نەیانتوانیوە چاویان پێی بکه‌وێ.