یەکیەتیی نەتەوەیی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پەیامێکی پیزۆبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بۆ بەڕێز ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی
به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و خوازیارین ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ببێته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی بزاڤی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ییمان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
بەڕێزان : حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ک حیزبی دایک له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌میشه ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵاتی كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیکەی خاوه‌ن سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و خودان هه‌زاران قوربانی و شه‌هیدن له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه و ده‌بێته هۆی زیاتر خورتبوونی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له پێناو ڕزگاری و ئازادیی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان.
ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكڕیزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سەرلەنوێ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خه‌بات و تێكۆشانه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهات و گۆڕانكارییه‌ک كه له ناوچه‌كه ڕوو ده‌دات.
له دووماهیدا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندیی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن …. لەگەڵ رێزماند.
مەكتەبی سیاسی
یەکیەتیی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان YNDK
22ی ئابی 2022ی زایینی