ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنە بە بۆنەی ٧٧هەمین ساڵڕۆژی دامەزارنی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەرێوە برد.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ئەندامان ولایەنگرانی دڵسۆزی حیزب لە شاری سنە بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزب وهەروەها یەکریزی ویەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بەو بۆنەگەلە، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە بردووە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغییان لێکراوە بریتین لە: گەڕەکی سپووراوا، چوارباخ، پشت بازاڕ فەخرەدینی و دووشان.
ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوو نەبوونی لە ئەندامان ودڵسۆزانی ئەو حیزبە لەنێوخۆی وڵات هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنی زیاتر لە ئەرک و کارە نیششتمانییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.