کەمیی و نەبوونی بەنزین لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە و خەڵک ناچارن بە چەندین سەعات لە ڕیزی دوور و درێژ بۆ وەرگرتنی بەنزین ڕاوەستن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کەمیی بەنزین لە پۆمپە بەنزینەکانی ئێران خەڵکی زۆری تووشی کێشە کردووە و لە چەند پۆمپی بەنزینی شارەکانی سەردەشت، پیرانشار و مەهاباد بەنزین دەست ناکەوێ و ئەوەش کێشەی زۆری بۆ هاوڵاتییان لەو شارانەدا دروست کردووە و خەڵک ناچارن بۆ ماوەی چەندین سەعات لە ڕیزی دوور و درێژدا بوەستن و بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان جگە لەو چەند شارە ٢٥ پارێزگا لەگەڵ کەمی و نەبوونی بێنزین بەرەوڕوو بوونەتەوە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فارس ڕایگەیاند کە کێشەی پۆمپی بەنزین بەهۆی هێرشی سایبیریەوە بووە.
ئەوە لە کاتێدایە کە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین سەرچاوە و کانگای ژێرزەوەی وەک نەوت، گاز و بەنزینی هەیە بەڵام کاربەدەستانی گەندەڵی ئەو ڕێژیمە هەموو سەرچاوە و داهاتی خەڵک لەڕێگای نانەوەی شەڕ و ئاڵۆزی و پشتیوانیکردن لە تێرۆریزم لە ناوچەکەدا خەرج دەکەن.