کچە خوێندکارێکی خەڵکی دێولان، بە ناوی “پەریسا ئەوسەتی” خوێندکاری بەشی ئەندزایاریی “شیمی” لە زانکۆی تاران، لە نێوان ٣٢ وڵاتدا خەڵاتی باشترین داهێنەری جیهانی لە بواری شیمیدا بردەوە و بوو بە ئەندامی فەرمیی فیدراسیۆنی جیهانیی داهێنەرانی ژێنێڤ.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، پەریسا ئەوسەتی، خەڵکی ئاوایی “کاکەجۆ”ـی سەربە شاری دێولان و خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی شیمی لە زانکۆی تاران، لە کێبەرکێی نێونەتەوەیی داهێنانی تایبەتی ئەندامانی فیدراسیۆنی جیهانیی داهێنەرانی “ژێنێڤ” بە بەشداریی ٧٤٠داهێنەر لە ٣٢وڵاتی جیهان، سەرکەتنی بە دەست هێنا و بە فەرمیی بوو بە ئەندامی ئەو فیدراسیۆنە و خەڵاتی زێڕینی ئەو کێبەرکێیەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
پەریسا ئەوسەتی، لە زانکۆی تاران لە بەشی ئاندزایاریی شیمی دەخوێنێ و هەروەها نووسەری کتێبی “نانوسەیالات و ڕێگاکانی بەرهەمهێنان” و خاوەنی چەندین بابەتی کۆنفرانسییە کە تایبەت لە بارەی داهێنانی بواری شیمییەوە نووسیویەتی.