سێ کۆلبەر بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە لە سنووری بانە کوژران و بریندار بوون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو کوڵبەر بە ناوەکانی “ئامانج ئازەرپوور” تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێو سەر بە شاری سەقز و “مەحموود عوسمانی” خەلکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
شایانی باسە، “مەحموود عوسمانی” دوای تەقینەوەی مین لاقێکی و بینایی هەر دوو چاویشی لەدەستداوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ تاران گوازراوەتەوە.
هەروەها شەوی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی ڕەحیم محەممەدی٣٧ ساڵە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە کوژرا.