ده‌زگای قه‌زایی رێژیم له ئیلام ١٧ کرێکاری ناڕازیی کانگای زێڕی ئاق‌ده‌ره‌ی تیکابی دادگایی‌و سزای جه‌ریمه‌ی نه‌غدی‌و لێدانی قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
ئه‌و ١٧ کرێکاره که پێشتر له‌سه‌ر کار ده‌رکرابوون، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ده‌رکرانیان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌ریی کارخانه کۆبوونه‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌شی کێشک‌و نیگابانیی به‌رده‌رگا تووشی تێکه‌ڵچوون هاتبوون. له‌و ڕووداوه‌دا یه‌ک له‌و کرێکارانه بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ده‌رکرانه‌که‌ی هه‌وڵی خۆکوشتنی دا‌و، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی ئه‌و کارخانه‌یه شکایه‌ت له‌و ١٧ کرێکاره بکه‌ن.
دادگای تاوانی شاری تیکاب ئه‌و ١٧ که‌سه‌ت به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵک‌و په‌لاماردانی نیگابانی کارخانه دادگایی کرد‌و حوکمی 5 ساڵ زیندان‌و لیدانی ١٥٠ قامچی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، که دواتر ئه‌و سزایه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ‌دا بۆ ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی‌و لێدانی ٥٠ قامچی داشکا.
ئه‌و حوکمه حه‌وتووی ڕابردوو له‌سه‌ر ئه‌و کرێکارانه جێبه‌جێ کرا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که له به‌فرانباری ساڵی ٩٣ دا‌و دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کارخانه‌ی کانگای زێڕی ئاق‌ده‌ره‌ی تیکاب ٣٥٠ کرێکاری خۆوڵاتیی ئه‌و کارخانه‌یه‌یان ده‌رکرد، ئه‌وان چه‌ند جار بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ده‌رکرانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئه‌و کارخانه‌یه کۆبوونه‌وه؛ به‌ڵام له جیاتی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌ر کار‌و پێدانی مافه‌کانیان شکایه‌تیان لێ‌کراو دادگاش به قازانجی خاوه‌نکاری کارخانه‌که بڕیاری دا.