کارخانه‌ی قه‌ندی بێستوون ٢٠ میلیارد تمه‌نی جوتیارانی ناوچه‌که‌ی له‌سه‌ره‌و نایانداتێ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی جیهادی که‌شاوه‌رزیی پارێزگاش ده‌ڵێ له سه‌ر داوای جوتیاره‌کان نامه‌ی بۆ وه‌زیر نووسیوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد کۆمه‌ڵێکی زۆر له جوتیاره‌کانی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵی شاری هه‌رسین ماوه‌ی زیاتر له ٧ مانگه چه‌وه‌نده‌ره‌کانیان داوه‌ته کارخانه‌ی قه‌ندی بێستوون، به‌ڵام تا ئێستاش کارخانه‌ی قه‌ندی بێستوون ئاماده نه‌بووه پووڵی چه‌وه‌نده‌ره‌کانیان بداتێ.
ئه‌وان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی کارخانه پووڵی فرۆشی چه‌وه‌نده‌ره‌کانیانی نه‌داوه، ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه قه‌رزو قیسته بانکییه‌کانیان بده‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش تووشی کێشه‌ی زۆری کردوون.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد له هه‌رسین ده‌ڵێ کارخانه‌ی بێستوون له پاییزی پاره‌که‌وه زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار تۆن چه‌وه‌نده‌ری جوتیارانی ناوچه‌که‌ی کڕیوه، به‌ڵام ئێستاش پووڵی نیوه‌ی ئه‌و چه‌وه‌نده‌رانه‌ی نه‌داوه‌و، به‌هۆی نیزیکبوونه‌وه له وه‌رزی چاندنی نوێ ئه‌وه کێشه‌ی زۆری بۆ ئه‌و جوتیاره خاوه‌ن قه‌رزانه دروست کردوه.