به‌خشداری که‌لاتی مورموری ده‌ڵێ ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شبه‌ش کراوه‌و به سه‌عات بۆیان به‌رده‌درێته‌وه.
حوججه‌ت هادیزاده ده‌ڵێ به هۆی وشکه‌ساڵییه به‌رده‌وامه‌کانی ساڵانی ڕابردوو و له که‌میدانی ئاوی سه‌رچاوه‌و کانییه‌کان بۆ گه‌یاندنی ئاو بۆ ٢٣ گوندی به‌شی گه‌رمێنێ که‌لاتی مورموری به‌ره‌وڕووی کێشه بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ له ئێستادا ئاوی خواردنه‌وه‌ی ١٨ گوندیان سه‌همیه‌به‌ندی کردوه‌و له اوه‌ی شه‌و و ڕۆژدا یه‌کی سێ سه‌عاتیان بۆ به‌رده‌درێته‌وه.
به‌خشداری که‌لاتی مورموری له درێژه‌دا ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه، گونده‌کانی ئابتاقی سه‌روو، ئابتاقی نێوڕاستو ئابتاقی خواروو، ته‌پۆڵکه‌ی حه‌مامی سه‌روو، ته‌پۆڵکه‌ی حه‌مامی نێوه‌ڕاست، ته‌پۆڵکه‌ی حه‌مامی خواروو، گوله‌ی، چهمشاڵان، چهشمهشیرین، هۆنگهچهپ، هۆنگهراستو عه‌لیاباد به تانکێر ئاویان بۆ ده‌چێ، ئه‌وه له حاڵێک دایه که به لێدانی بیرێکی قووڵ کێشه‌ی بێ ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
شایانی باسه به‌شی که‌لاتی مورموری ١٣ هه‌زار حه‌شیمه‌تی هه‌یه، به‌ڵام یه‌کێک له ناوچه هه‌ره بهپیتو به‌ره‌که‌ته‌کانی ئیلام بۆ کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵدارییه که له 75 کیلۆمیتریی باشووری ڕۆژاوای ئابدانان هه‌ڵکه‌وتووه.