بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامی لە داخوازییەکانی کە لە دەقی پێشنیارەکەی یەکیەتیی ئورووپا بۆ بەرجام پێشکەشی کردووە، بابەتی سڕینەوەی ناوی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆری نەهێناوەتە بەر باس.
ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکایی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “سیئێنئێن”، بە ئاماژە بە بەردەوامیی دژایەتی ئەمریکا لەگەڵ داواکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سڕینەوەی ناوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان، وتی: لەو نووسراوەیەی ئێران کە پێشنیار کراوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی ئەوەی کە تاران داوای کردووە، ئەو داواکارییە نەکراوە کە سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر بسڕدرێتەوە و هەر بەو هۆکارەیە کە لە ڕێککەوتنی ناوکیی نزیک دەبینەوە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، لە درێژەدا وتی: لەگەڵ ئەوەیکە رێکەوتنی ناوکیی نزیکە، بەڵام جەو بایدن، تەنیا کاتێک ڕێککەوتنی بەرجام پەسەند دەکا کە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئەمریکادا بێ.